پەیامی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی سی و حەوتەمین ساڵیادی کیمیابارانی ڕژێمی سەدام بۆ سەر خەڵکی هەڵەبجە
سی و حەوتەمین ساڵیادی کیمیابارانی ڕژێمی سەدام بۆ سەر خەڵکی هەڵەبجە
پەیامی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی سی و حەوتەمین ساڵیادی کیمیابارانی ڕژێمی سەدام بۆ سەر خەڵکی هەڵەبجە:
سی و حەوت ساڵ پێش ئێستا و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا خەڵکی بێ بەرگری هەڵەبجە کرانە ئامانجی بۆردومانێکی کیمیایی کە بە هاوکاری تەکنیکی و تەکنەلۆجیای ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپی بەرهەم هات. دەیان هەزار کەسی بێ تاوان لەم تاوانە جەنگییە سامناکەدا گیانیان لەدەست دا یان تووشی برینێکی هەمیشەیی و دڵ تهزێن بوون.
ئێرانییەکان و بەتایبەت خەڵکی شاری سەردەشت و بەشێکی زۆر لە سەرباز و خەڵکی سڤیلی ئێرانی کە لە ماوەی شەڕی سەپێنراوی ٨ ساڵەی ڕژێمی سەدام بە چەکی کیمیایی هێرشیان کرایە سەر، له قووڵایی دڵەوە لە ئازار و مەینەتەکانی خەڵکی هەڵەبجە تێدەگەن.
"ڕاستی" و "دادپەروەری" داواکاری ڕەوا و هەمیشەیی ڕزگاربووانی قوربانیانی چەکی کیمیاییە کە ڕژێمیپێشووی عێراق بەکاری هێناوە. تێپەڕبوونی کات ناتوانێت لە قیزەوەنی ئەم تاوانە و داواکاری "ڕاستی و دادپەروەریه" کەم بکاتەوە. تا ئەو کاتەی که وڵاتانی ئەوروپی بەشدار لە دابینکردن و پەرەپێدانی بەرنامەی چەکی کیمیایی عێراق ، ڕەتیدەکەنەوە "راستییەکان" بڵێن و بەرپرسیارێتی خۆیان لەم تاوانەدا قبوڵ بکەن ، ئیدیعاکانیان بۆ ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ و سەروەری یاسا بە پووچەڵ دەمێنێتەوە.
