ڕێوڕەسمیبەرزڕاگرتنی شەهیدانی پێشێلکاری رژێمی زایۆنی
ڕێوڕەسمیبەرزڕاگرتنی شەهیدانی پێشێلکاری رژێمی زایۆنی
هاوکات لەگەڵ بە خاکسپاردنی تەرمیشەهیدانی هێرشی رژێمی زایۆنی لە سەرتاسەری وڵاتدا، سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی رۆژی یەکشەممە ۲۹ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ی زاینی، میوانداری بەرپرس و کەسایەتییە حیزبی و سیاسی و ئابووری و زانایانی ئایینی و رۆشنبیریەکان و هەروەها بەرپرسانی ئیداری پارێزگای سلێمانی کرد.
میوانە بەشداربووەکان تاوانەکانی رژێمی زایۆنیان ئیدانە کرد و بە خوێندنی سورەتی فاتیحە، دەفتەری یادەوەری شەهیدانی شەڕی دوازدە رۆژەشیان واژۆ کرد.
محمد محمودیان، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سوپاسی ئامادەبوونی بەرپرس و کەسایەتییەکانی هەرێمیکوردستانی لە بارەگای سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و جەختی کردەوە کە خەڵکی هەردوو وڵات هەمیشە لە کێشە و ناخۆشییەکان پاڵپشتی یەکتر بوونە و رژێمی زایۆنی ناتوانێت تەبایی نەتەوەیی ئێران و یەکگرتوویی ناوچەیی لەکەدار بکات.
لە کۆتایی ئەم بۆنەیەدا، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا هەندێک دەنگۆی ڕاگەیاندنەکان سەبارەت بە نەبوونی ئاسایش و سەقامگیری ئێران بۆ گەشتیارانی بیانی، ئەو درۆسازییانەی بە هەوڵی دوژمنی داگیرکاری زایۆنی زانی کە لە مەیدانی سەربازی دا لە دژی ئێران شکستی هێنا و ئێستا هەوڵدەدات لە ڕێگەی ڕاگەیاندن و شەڕی دەروونیەوە زیانە گەورەکانی خۆی بشارێتەوە.

