بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ساڵیادی رۆژی نیشتیمانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ساڵیادی رۆژی نیشتیمانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی
بە پلانی سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، ئاهەنگێک بۆ بەرزڕاگرتنی ساڵیادی ٤٦یەمی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە رۆژی یەکشەممە، ۹ی شوباتی ٢٠٢٥ی زاینی لە هۆڵی هونەری شاری سلێمانی بەڕێوەچوو. لەم ئاهەنگەدا کۆمەڵێک کەسایەتی گرنگی سیاسی، حیزبی، پارێزگا و هەروەها هاوڵاتیانی نیشتەجێی هەرێم، مامۆستایانی زانکۆ، خوێندکاران، مامۆستایانی ئاینی، بازرگانان، کەسایەتییە رۆشنبیریەکان و دۆستانی کۆماری ئیسلامیبەشدارییان کرد.
محمد محمودیان، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە میانەی وتارێکدا وێڕای بەخێرهاتنی میوانەکان، هۆکارەکانی ڕوودانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی رونکردەوە و ئاماژەی بە ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد لە دابینکردنی بەرژەوەندیەکان و ئاسایشی نەتەوەیی و ناوچەیی بە بەکارهێنانی ئامرازە ئابووریی و سیاسی و کلتورییەکان.

بەڕێزان خەسرەو گوڵ محمد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی و محمد حاجی محمود، سەرۆکی حیزبی سۆسیال دیموکرات لە ئاهەنگەکەدا وتەیان پێشکەش کرد. هەردوو کەسایەتیەکە ئاماژەیان بە مێژووی پەیوەندییە قوڵەکانی نێوان خەڵکی ئێران و هەرێمیکوردستانی عێراق کرد و ئەم پەیوەندییانەیان بە قوڵ و بەردەوام ناوبرد.
لە درێژەی ئاهەنگەکەدا چەندین لایف میوزیک و کلیپێکی تایبەت بە دەستکەوتەکانی ئێران لە دوای شۆڕش پێشکەش کران و کێکی ٤٦یەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن چەندین کەسایەتیەوە بڕدرا.


