کۆنفرانسی رۆژنامەوانی سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی
کۆنفرانسی رۆژنامەوانی سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی
ڕۆژی شه‌ممه 21ی حوزه‌یرانی 2025ی زاینی محمد محمودیان سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له كۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانی دا كه له شوێنی سه‌ركونسوڵگه‌ری و به ئاماده‌بوونی ڕاگه‌یاندنه جۆراوجۆر و باوه‌ڕپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند كرداره پێشێلكارییه‌كانی ناتانیاهۆ له دژی ئێران له ئهنجامیبێ هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگای جیهانیه له به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی ڕژێمی زایۆنی له غه‌زه و جه‌ختی له‌سه‌ر مافی ره‌وای به‌رگریی یاسایی ئێران كرده‌وه. محمد محمودیان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه كیانێكی ساخته كه ته‌نها هه‌شتا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئینگلیزه‌وه دروستكراوه، به دڵنیاییه‌وه ناتوانێت شارستانییه‌تێكی دێرین و چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی وه‌ك ئێران نادار به خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان بكات.
سه‌ركۆنسوڵی ئێران هیوای خواست كه جیهان پێش بڵاوبوونه‌وه و گواستنه‌وه‌ی ئاگری جه‌نگ بۆ هه‌موو ناوچه‌كه، هه‌نگاوه پێویسته‌كان بۆ ڕاگرتنی ئه‌م ڕژێمه منداڵ كوژ و تاوانباره بگرێته به‌ر. محمودیان له كۆتایی كۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا وهڵامیپرسیاری ڕۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه و جه‌ختی كرده‌وه كه ته‌واوی سنووره هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كراوه‌ن و هیچ سنورێك دانه‌خراوه.