20 September 2024
۱۴۰۳/۰۶/۲۴- ۱۱:۱۱

سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ هەرێمی‌کوردستان و سلێمانی

سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ هەرێمی‌کوردستان و سلێمانی

ڕۆژی پێنجشەممە ۱۲ی ئەیلولی ٢٠٢٤ بەڕێز د.پزشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا سەردانی شاری سلێمانی کرد و لە لایەن سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی،  بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی‌کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حزبی و حکومی‌پێشوازی لێکرا.

سەرەتا سەرۆک کۆماری ئێران بە ئامادەبوون لەسەر مەزاری خوالێخۆشبوو جەلال تاڵەبانی و دانانی تاجە گوڵینە رێزی لە سەرۆی کۆچکردووی عێراق گرت.  کۆبوونەوەکە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەرنامەی دواتری د.پزیشکیان و شاندی باڵای یاوەری بوو.  لەم دیدارەدا هەردوولا بیروڕایان لەسەر کۆمەڵێک پرسی ئابووری، سیاسی، ئەمنی و ڕۆشنبیری ئاڵوگۆڕ کرد و ئامادەیی خۆیان بۆ زیادکردنی ئەو پەیوەندیەکان ڕاگەیاند.

متن دیدگاه
نظرات کاربران
تاکنون نظری ثبت نشده است

تقییمك