سەردانی سەرکونسوڵی ئێران بۆ مەرزی پەرویزخان
سەردانی سەرکونسوڵی ئێران بۆ مەرزی پەرویزخان
محمد محمودیان، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ی زاینی سەردانی مەرزی پەروێزخانی کرد.
بەڕێزیان سەرەتا لەگەڵ بەرپرسانی سنووری عێراق کۆبوویەوە و لە نزیکەوە ئاگادارکرایەوە لە پرۆسەی کاروباری سنوورەکان و پرسەکانی. دوای سەردانی بەشە جیاوازەکانی مەرزەکە، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر سنور بەشداری کۆبوونەوەیەکی کرد بە ئامادەبوونی قایمقامی قەسری شیرین، یاریدەدەری پارێزگاری کرماشان بۆ کاروباری سنوورەکان، دادەری قەسری شیرین، بەرپرسانی مەرزی پەرویزخان و هەروەها بەڕێوەبەران و فەرماندەکانی پۆلیس و ئاسایش. لەم کۆبونەوەیەدا کە دوو کاتژمێری خایاند، باس لە پرسە هەنووکەییەکانی سنوور و ڕێگاکانی ئاسانکاری بۆ کاروبارەکان کرد و بیروڕایان دەربارەی ئەو پرسانە ئاڵوگۆڕ کرد.