19 September 2024
۱۴۰۳/۰۳/۲۶- ۱۳:۵۹

سەردانی د.باقری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بەوەکالەت بۆ سلێمانی

سەردانی د.باقری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بەوەکالەت بۆ سلێمانی

 پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ۱٤ی حوزەیرانی ۲۰۲٤ی زاینی، بەڕێز د. باقری وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە وەکالەت، بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە فڕۆکەخانەی سلێمانی و لەلایەن بەڕێز محمودیان سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی‌کوردستان، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حیزبی و حکومی‌پێشوازی لێکرا. بەڕێزیان ڕاستەوخۆ پاش چوونە ناو شاری سلێمانی سەردانی مەزاری مەرحومی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری کۆچکردووی عێراقی کرد و بە دانانی تاجە گوڵ و خوێندنی فاتیحە ڕێزی لەم کەسایەتییە نەتەوەییە عێراقییە گرت. دیدار لەگەڵ بەڕێز بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و پاشان دیدار لەگەڵ بەڕێز بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە گرنگترین پلانەکانی بەڕێز باقری لەم سەردانە چەند کاتژمێرەییەدا بوو بۆ سلێمانی.

متن دیدگاه
نظرات کاربران
تاکنون نظری ثبت نشده است

تقییمك