کردنەوەی دەفتەری یادداشتی روداوی بەندەرعەباس لە سەرکونسوڵگەری
کردنەوەی دەفتەری یادداشتی روداوی بەندەرعەباس لە سەرکونسوڵگەری
دوابەدوای ڕووداوی جەرگبڕی دەرچەی شەهید ڕەجایی لە بەندەر عەباس و کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی ئێرانی، ڕۆژی سێشەممە ۲۹ی نیسانی ٢٠٢٥ی زاینی، دەفتەرێکی یادداشت بەم بۆنەیەوە لە بینای سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی کرایەوە. ژمارەیەک لە بەرپرسانی پارێزگا و حزبی و نوێنەری لایەنە ئاینی و کۆمەڵایەتیەکان لەم نوێنەرایەتیە ئامaادە بوون و سەرەخۆشی خۆیان بۆ گەل و حکوومەتی ئێران دەربڕی و لە دەفتەری یادداشتەکەدا چەندین دەقی پڕمانایان نووسی. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و نوێنەری حزبەکانی یەکێتی نیشتمانی، بزووتنەوەی ئیسلامی و بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامیکوردستان لە نێو میوانانی سەرکونسوڵگەری بوون.


