سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ هەرێمیکوردستان و سلێمانی
سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ هەرێمیکوردستان و سلێمانی
ڕۆژی پێنجشەممە ۱۲ی ئەیلولی ٢٠٢٤ بەڕێز د.پزشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا سەردانی شاری سلێمانی کرد و لە لایەن سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمیکوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حزبی و حکومیپێشوازی لێکرا.
سەرەتا سەرۆک کۆماری ئێران بە ئامادەبوون لەسەر مەزاری خوالێخۆشبوو جەلال تاڵەبانی و دانانی تاجە گوڵینە رێزی لە سەرۆی کۆچکردووی عێراق گرت. کۆبوونەوەکە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەرنامەی دواتری د.پزیشکیان و شاندی باڵای یاوەری بوو. لەم دیدارەدا هەردوولا بیروڕایان لەسەر کۆمەڵێک پرسی ئابووری، سیاسی، ئەمنی و ڕۆشنبیری ئاڵوگۆڕ کرد و ئامادەیی خۆیان بۆ زیادکردنی ئەو پەیوەندیەکان ڕاگەیاند.