رێزلێنانی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە خوێندکارانی باڵای زمانی فارسی زانکۆی سلێمانی
رێزلێنانی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە خوێندکارانی باڵای زمانی فارسی زانکۆی سلێمانی
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 19ی تشرینی دووه‌می 2023ی زاینی به‌ڕێز محمد محمودیان سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازی له به‌ڕێز د.کۆسار محمد علی سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانی و کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانی فاکه‌ڵتی و خوێندکاری باڵای زمان و ئه‌ده‌بی فارسی ئه‌م زانکۆیه کرد. له دیدارێکی دۆستانه‌دا سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای به‌خێرهاتنی میوانان، گرنگیپێدانی زانکۆی سلێمانی به بواری زمان و ئه‌ده‌بی فارسی به‌رز نرخاند. به‌ڕێزیان وێڕای ئاماژه‌دان به جوانی و نزیکایه‌تی زمانی فارسی و کوردی، جه‌ختی له ئاماده‌یی ئه‌م نوێنه‌رایه‌تیه بۆ هه‌ر پشتیوانی و هاوکارییه‌ک بۆ خوێندکاران و مامۆستایانی زمانی فارسی کرده‌وه. هه‌ر له‌م دیداره‌دا سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانی، مامۆستایان و ژماره‌یه‌ک له خوێندکار بۆچوون و ڕێوشوێنه‌کانیان له‌م بواره‌دا خسته‌ڕوو. له کۆتایی دیداره‌که‌دا ڕێز له 10 له باشترین خوێندکاری زمان و ئه‌ده‌بی فارسی زانکۆی سلێمانی گیرا.