23 November 2024
۱۴۰۲/۰۸/۲۴- ۱۳:۳۱

ئه‌نجامدانی یه‌که‌مین فێستیڤاڵی ئه‌سپی ره‌سه‌نی کوردی له‌ شاری سلێمانی

ئه‌نجامدانی یه‌که‌مین فێستیڤاڵی ئه‌سپی ره‌سه‌نی کوردی له‌ شاری سلێمانی

یه‌که‌مین فێستیڤاڵی ئه‌سپی ره‌سه‌نی کوردی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 14ی تشرینی دووه‌می 2023ی زاینی له‌ زانکۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

له‌م بۆنه‌یه‌دا که‌ هاوکات بوو له‌گه‌ڵ 239هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی، که‌سایه‌تییه‌ دیاره‌کانی هه‌رێمی‌کوردستان و سلێمانی له‌وانه‌ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم، خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌ ئاویه‌کان، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری ئابوری، حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری، ئارام قادر وه‌زیری خوێندنی و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگاری سلێمانی ئاماده‌ی بوون، وتارده‌ران بۆچوون و دیدگای خۆیان له‌سه‌ر پاشخان و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌سپی ره‌سه‌نی کوردی خسته‌ڕوو. نمایشی هه‌ندێک له‌ ئه‌سپه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌کانی ناوچه‌که‌ و سوارچاکه‌کانیان به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م چالاکییه‌ی پێکهێنابوو. لای خۆیه‌و محمد محمودیان سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی یه‌کێک له‌ میوانانی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ بوو.

متن دیدگاه
نظرات کاربران
تاکنون نظری ثبت نشده است

تقییمك