سه‌ردانی پارێزگاری سلێمانی بۆ زانکۆی کوردستان
سه‌ردانی پارێزگاری سلێمانی بۆ زانکۆی کوردستان
سه‌ردانی پارێزگاری سلێمانی بۆ زانکۆی کوردستان
به‌پێی هه‌واڵی پێگه‌ی پارێزگای کوردستان، د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگاری سلێمانی و وه‌فدی‌هاوڕێی سه‌ردانی زانکۆی کوردستانیان کرد و له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا به ئاماده‌بوونی جێگری پارێزگاری کوردستان، سه‌رۆکی زانکۆی کوردستان و جێگرانی ئه‌و زانکۆیه، جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی په‌ره‌پێدانی‌هاوکارییه زانستیه‌کانی نێوان هه‌ردوولا کرایه‌وه.
له ماوه‌ی سه‌ردانی پارێزگاری سلێمانی بۆ توێژینگه‌ی کوردستان ناسی سه‌ربه زانکۆی کوردستان، د.مه‌سعود بینه‌نده وێڕای ناساندنی توێژینگه‌که و ده‌ستکه‌وته‌کانی، هیوای خواست پردی په‌یوه‌ندی زانستی نێوان زانکۆکانی هه‌رێمی‌کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ توێژینگه‌ی کوردستان ناسی سه‌ربه زانکۆی کوردستان دروست ببێت.
به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی ئاسانکاری ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ناوه‌نده توێژینه‌وه‌کانی هه‌رێمی‌کوردستان کرده‌وه و خوازیاری دروست کردنی په‌یوه‌ندیه زانستیه‌کانی نێوان هه‌ردولا بوو.
له لایه‌کی دیکه‌وه له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا به ئاماده‌بوونی جێگری پارێزگای کوردستان، سه‌رۆکی زانکۆ و جێگرانی سه‌رۆکی ئه‌و زانکۆیه له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی، د.ره‌حمه‌ت صادقی سه‌رۆکی زانکۆی کوردستان باسی له زانکۆی ناوبراو کرد و ئاماژه‌ی به ره‌یتینگی ئه‌و زانکۆیه له نێوان زانکۆکانی جیهان به‌پێی سیسته‌مه جیاوازه‌کانی ره‌یتینگ کرد.
به‌ڕێزیان رایگه‌یاند زیاتر له 600 خوێندکاری بیانی له زانکۆی کوردستان سه‌رقاڵی خوێندنن و لێکچووگه‌لێکی زۆری کلتوری و رۆشنبیری له نێوان پارێزگای کوردستان و هه‌رێمی‌کوردستانی عێراق دا هه‌یه و هاوزمانی هۆکارێکی گرنگ بووه له پێکه‌وه‌به‌ستنی خوێندکارانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ زانکۆی کوردستان دا و بارودۆخێکی باش بۆ به‌رده‌وامی دان به خوێندنیان بۆ ره‌خساوه.
سه‌رۆکی زانکۆی کوردستان نه‌بوونی زانکۆی کوردستانی له لیستی زانکۆ باوه‌ڕپێکراوه‌کانی هه‌رێمی‌کوردستانی عێراق و به‌غدای به کێشه‌یه‌کی جدی ناوبرد که واده‌کات ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنی خوێندکاری زیاتر له‌بار ببات. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا داوای کرد هه‌وڵ و قسه‌ی شێلگیرانه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی‌کوردستان دا بدرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامی دان به په‌ره‌پێدانی‌هاوکاریه دولایه‌نه‌کان.
لای خۆیه‌وه د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگاری سلێمانی گوتی: به ره‌چاوکردنی بوونی زیاتر له 11 زانکۆ و چه‌ندین ناوه‌ندی توێژینه‌وه و توێژینگه له سنوری سلێمانی دا، ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ هاوکاری له بواری توێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه به شێوه‌ی زانستی له‌گه‌ڵ توێژینگه‌ی کوردستان ناسی دا و خوازیاری کاری جدی بوو بۆ دروست کردنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه.
به‌ڕێزیان به ئاماژه‌دان به هه‌ڵبژاردنی شاری سلێمانی وه‌ک شاری داهێنکاری ئه‌ده‌بی له‌لایه‌ن یونسکۆوه، رایگه‌یاند: ده‌توانرێت سود له‌م بابه‌ته بۆ دروست کردنی په‌یوه‌ندیه زانستیه‌کان وه‌ربگیرێت.
پارێزگاری سلێمانی هه‌روه‌ها داوای کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌رشیفی مۆسیقای کرد له توێژینگه‌ی کوردستان ناسی و گوتی که ناوه‌نده کلتوری و هونه‌ریه‌کانی هه‌رێمی‌کوردستان ئاماده‌ی‌هاوکارین له‌م بواره‌دا.
به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه کرد که هاوکاری له‌گه‌ڵ زانکۆی کوردستان شانازیه بۆ هه‌رێمی‌کوردستان و رایگه‌یاند: بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی به‌رده‌م خوێندنی گه‌نجانی هه‌رێمی‌کوردستان له زانکۆی کوردستان قسه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌که‌ین و هه‌موو هه‌وڵێکی خۆمان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و په‌ره‌پێدانی‌هاوکاریه‌کان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ.