19 September 2024
۱۴۰۳/۰۲/۲۴- ۱۳:۲۷

سەردانی مامۆستایانی بەشی زمانی فارسی ئێران بۆ کتێبخانەی بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی

سەردانی مامۆستایانی بەشی زمانی فارسی ئێران بۆ کتێبخانەی بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی

٨ مامۆستای هەڵبژێردراوی زانکۆ و دامەزراوە پەروەردەییەکانی چالاک لە بواری زمان و ئەدەبیاتی فارسی کۆماری ئیسلامی ئێران کە سەردانی شاری سلێمانیان کردووە، ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ۱۲ی ئایاری ٢٠٢٤، لە کتێبخانەی بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی، لەگەڵ خاتوو کۆسار محمد امین بەڕێوبەری ئو بەشە کۆبوونەوە. لە دیدارێکدا هەردوولا باسیان ئەنجامدانی‌هاوکاری زانستی و تەکنیکی بۆ پاراستن و سودوەرگرتن لە کتێبە دەستنووس و کۆنە فارسی، عەرەبی، کوردی و تورکیەکان کرد.  لە کۆتایی ئەم دیدارەدا مامۆستا ئێرانیەکان سەردانی بەشە جیاوازەکانی کتێبخانەکەیان کرد.

متن دیدگاه
نظرات کاربران
تاکنون نظری ثبت نشده است

تقییمك