ڕێوڕەسمیپرسە و ماتەمینی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری خزمەتگوزار
ڕێوڕەسمیپرسە و ماتەمینی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری خزمەتگوزار
ڕێوڕەسمیپرسە و ماتەمینی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری خزمەتگوزار، د. ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە، ئایەتوڵڵا ئال هاشم ئیمامی تەبرێز و پارێزگاری ئازەربایجانی شەرقی و هاوەڵەکانیان، ڕۆژی چوارشەممە ۲۲ ئایاری ۲۰۲٤ی زاینی لە بینای سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بەڕێوەچوو. لەم ڕێوڕەسمەدا بەرپرسانی پارێزگا، بەرپرسانی حزبی، کەسایەتییە ڕۆشنبیری و زانستییەکان، سەرۆک عەشیرە و هۆزەکان، خەڵک ناوچەکە بە گشتی بەشداریی کارایان کرد.
هەروەها هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی و بەرپرسانی باڵای ئەم حزبە، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمیکوردستان، عمر سەیدعلی و بەرپرسانی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان، صلاح الدین محمد بهاءالدین ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیکوردستان و بەرپرسانی باڵای ئەو حیزبە، پارێزگارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بەپرسانی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری کوردستان، وەفدێکی باڵای حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بەرپرسانی نەوەی نوێ و بزووتنەوەی ئیسلامی و هاوپەیمانی نیشتیمانی، سەرۆک و زانایانی تەریقەتە جیاوازەکان، قایمقامیشارە جیاوازەکان، سەرۆک و مامۆستایانی زانکۆکان، سەرۆک و ئەندامانی ژووری بازرگانی و یەکێتیهاوردە و ناردنکارانی هەرێمیکوردستان، هاوڵاتیانی ئێرانی دانیشتووی هەرێمیکوردستان و خەڵک و دۆستانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم ڕێوڕەسمەدا بەشداریان کرد.
لە میانی مەراسیمەکەدا، خەڵک و کەسایەتییە ئامادەبووەکان واژۆیان لەسەر دەفتەری یادەوەریی تایبەت بە شەهیدانی رێگەی خزمەت کرد کە بەو بۆنەیەوە کراوەتەوە.