20 September 2024
۱۴۰۲/۱۱/۲۳- ۱۰:۳۹ - مشاهده: ۶۲

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٤٥ مین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٤٥ مین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی

ڕێوڕەسمی‌بەرز ڕاگرتنی یادی ٤٥ ساڵەی سەرکەوتنی شکۆمەندانەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕۆژی شەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی بەرپرسانی سیاسی و حیزبی کەسایەتیە رۆشنبیری و زانکۆیی و ئابووریەکان لە بینای سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بەڕێوەچوو سلێمانی.

محمد محمودیان سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای پێشوازی و بەخێرهاتنی میوانانی ئەم رێوڕەسمە، لە وتارەکەیدا بە ئاماژەدان بە ڕێگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران تا ئەمڕۆ، رایگەیاند سیاسەتی بنەڕەتیی حکوومەتی بەڕێز ڕەئیسی بریتیە لە پەرەپێدانی پەیوەندیەکان لەگەڵ دراوسێکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی گەلانی هەردوولا و رەتکردنەوەی بوون و دەستوەردانی حکومەتەکانی دەرەوەی ناوچەکە.

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەی کرد کە وڵاتی عێراق و بەتایبەت هەرێمی‌کوردستانی عێراق گرنگیەکی تایبەتی هەیە و لە چوارچێوەی ئەولەویەتەکانی ئێراندایە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵیدا.

متن دیدگاه
نظرات کاربران
تاکنون نظری ثبت نشده است

تقییمك