21 November 2024
۱۴۰۳/۰۱/۰۲- ۲۲:۰۲

سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی چاودێری کۆمەڵایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەرێمی‌کوردستان

سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی چاودێری کۆمەڵایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەرێمی‌کوردستان

ڕۆژی شه‌ممه‌ 16ی ئازاری 2024ی زاینی، علی محمد قادری بریکاری وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تی ئێران وه‌ک نوێنه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران به‌شداری کرد له‌ ڕێوڕه‌سمی ساڵیادی شه‌هیدان و قوربانیانی کیمیابارانی #هه‌ڵه‌بجه‌. له‌م بۆنه‌یه‌دا که‌ له‌ سه‌ر مه‌زاری قوربانیانی ئه‌م کاره‌ساته‌ و به‌ ئاماده‌بوونی خه‌ڵک، به‌رپرسان، که‌سوکاری شه‌هیدان و هاوکات له‌گه‌ڵ 36 مین ساڵڕۆژی کیمیابارانی ڕژێمی سه‌دام بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌چوو، بریکاری وه‌زیری کاری ئێران به‌ دانانی تاجه‌ گوڵینه‌ و خوێندنی سوره‌تی فاتیحه‌، ڕێزی له‌ شه‌هیدانی ئه‌و کاره‌ساته‌ گرت.

له‌ به‌شێکی دیکه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی دا بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌شداری کرد له‌ میانه‌ی په‌نێڵیکی زانستی دا که‌ له‌ لایه‌ن زانکۆی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ له‌سه‌ر بابه‌تی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕێکخرابوو، وتارێکی پێشکه‌ش کرد.

   علی محمد قادری له‌ گه‌شته‌ دوو ڕۆژه‌که‌یدا بۆ هه‌رێمی‌کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی هه‌رێم له‌ نێویان دا وه‌زیری خوێندنی باڵا، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان، وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌رۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کۆبوویه‌وه‌ و باسیان له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌کان کرد.

متن دیدگاه
نظرات کاربران
تاکنون نظری ثبت نشده است

تقییمك