ئاگاداری ده‌رباره‌ی سنوردارکردنی‌هاتوچۆی‌هاوڵاتیانی بیانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته
ئاگاداری ده‌رباره‌ی سنوردارکردنی‌هاتوچۆی‌هاوڵاتیانی بیانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته
ئاگاداری ده‌رباره‌ی سنوردارکردنی‌هاتوچۆی‌هاوڵاتیانی بیانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته
سه‌رکونسوڵگه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی ئاگاداری ته‌واوی خوازیارانی وه‌رگرتنی ڤیزای ئێران ده‌کاته‌وه که له‌سه‌ر ڕێنه‌مایی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌مه‌به‌ستی ڕێگری کردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری نوێی کۆرۆنا (ئۆمیکرۆن)، پێدانی ڤیزای گه‌شتیاری و زیاره‌تی له ڕۆژی شه‌مه به‌رواری 25ی کانونی یه‌که‌می 2021 وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته راده‌گیرێت؛ به‌م هۆیه‌وه گه‌شتی‌هاوڵاتیانی بیانی له به‌رواری ئاماژه‌پێکراوه‌وه بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ ته‌نها بۆ ئه‌م گروپ و که‌سانه‌ی خواره‌وه ڕێگه‌پێدراو ده‌بێت:
1- ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان له کۆماری ئیسلامی ئێران دا هه‌یه،
2- ئه‌وانه‌ی ڤیزای خوێندن (تحصیلی) یان هه‌یه (خوێندکاری قوتابخانه ئایینیه‌کان، خوێندکارانی زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران)،
3- ئه‌وانه‌ی ڤیزای جۆری ورود (بۆ بازرگانه‌کان)،
4- ئه‌وانه‌ی ڤیزای مافی کارکردن یان هه‌یه،
5- ئه‌وانه‌ی ڤیزای جۆری ده‌رمان (نه‌خۆشی و IPD) یان هه‌یه،
6- ئه‌وانه‌ی ڤیزای وه‌به‌رهێنانیان هه‌یه،
7- ئه‌وای مۆری چوونه‌ده‌ره‌وه و سه‌ردانی کردنی پۆلیسی کۆچ و پاسپۆرتیان هه‌یه.
هه‌روه‌ها ته‌واوی‌هاوڵاتیانی بیانی به‌مه‌به‌ستی گه‌شتکردن بۆ ئێران له گشت سنوره فه‌رمیه خاکی، ده‌ریایی و ئاسمانیه‌کانه‌وه پێویسته کارتی ڤاکسین (که 15 رۆژ به‌سه‌ر ژه‌می دووه‌م دا تێپه‌ڕبووبێت) و هه‌روه‌ها پشکنینی کۆرۆنایان له جۆری PCR به نێگه‌تیڤ به ماوه‌ی 96 کاتژمێر پێبێت.