پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب
پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب
پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب ڕۆژی پێنجشەممە 25کانونی یەکەمی 2023 بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هەرێمیکوردستانی عێراق، لەوانە وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، پارێزگاری سلێمانی و ئارەزومەندانی کتێب کرایەوە. لەم پێشانگایەدا ٢٠ وڵاتی جیهان لە نێویاندا کۆماری ئیسلامی ئێران بەرهەمە هەڵبژێردراوەکانی خۆیان لە ٢٠٠ کۆشکدا خستوەتە بەر دید و فرۆشتنەوە. لە ڕۆژی کردنەوەی پێشانگاکەدا، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمیکوردستان و بەرپرسانی دیکەی ناوخۆیی سەردانی کۆشکی تایبەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد. ئەم روداوە ڕۆشنبیرییە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.