20 September 2024
۱۴۰۲/۰۷/۱۹- ۱۰:۲۳

پەیامی‌پیرۆزبایی وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی

پەیامی‌پیرۆزبایی وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی

بەڕێز جەنابی بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی بەڕێزی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

سلام علیکم

خوازیارم گەرمترین پیرۆزباییەکانی خۆم بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک سەرۆکی حیزبی رەسەن و دێرینی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق ئاراستە بکەم. لەم دەرفەتە سود وەردەگرم و ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی‌کوردستان ڕادەگەیەنم.

هیوادارم لەژێر سایەی فەزڵی خودا و بەهاوکاری کۆدەنگی ناوخۆی حیزب کە لە کۆنگرەی پێنجەمدا دەرکەوت و بە پشت بەستن بە هێڵی بیرکردنەوەی مەرحومی جەلال تاڵەبانی لە پتەوکردنی یەکپارچەیی نیشتیمانی عێراق، بینەری یەکێتی ناوخۆیی و سەرکەوتنی هەرچی زیاتری یەکێتی نیشتمانی بین بۆ پێشکەوتنی هەرێمی‌کوردستان.

لە خوای گەورە تەندروستی، سەلامەتی و سەرکەوتنی رۆژ لە دوای رۆژتان بۆ دەخوازم.

حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران

متن دیدگاه
نظرات کاربران
تاکنون نظری ثبت نشده است

تقییمك