کردنەوەی پێشانگای CHP2023 لە سلێمانی بە بەشداری زیاتر لە ٤۰ کۆمپانیای بە توانای ئێرانی
کردنەوەی پێشانگای CHP2023 لە سلێمانی بە بەشداری زیاتر لە ٤۰ کۆمپانیای بە توانای ئێرانی
ڕۆژی یەکشەممە ٢ی مێهری ١٤٠٢ بەرامبەر بە ۲٤ی ئەیلولی ۲۰۲۳ی زاینی، پێشانگای بیناسازی و تاسیسات و کارەبا ٢٠٢٣ (CHP2023) لە هۆتێل گراند میلینیۆمیشاری سلێمانی بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٦٠ کۆمپانیا لە وڵاتانی جیاوازەوە کرایەوە. لە رێوڕەسمیکردنەوەی ئەم روداوەدا بەڕێزان دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدان کردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمیکوردستان، محمد محمودیان سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، و ژمارەیەک لە بەرپرسان و بازرگان و پیشەگەرانی هەرێمیکوردستان ئامادەی بوون.
لە دەستپێکی رێوڕەسمەکەدا، سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی لە وتەیەکدا، بە ئاماژەدان بە توانا بەرزەکانی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە بواری بیناسازیدا، ئەم پێشانگایەی بە دەرفەتێکی باش زانی بۆ دەستنیشانکردن و کەڵکوەرگرتنی گونجاو لە تواناکانی دوو وڵات لەم بوارەدا .
شایانی باسە نزیکەی ٤٠ کۆمپانیای ئێرانی لەم پێشانگایەدا لە چوارچێوەی پاڤیۆنی ئێراندا ئامادەیی بەرچاویان هەیە.
بەرپرسان و بەشداربووان سەردانی غورفەکانی ئەم پێشانگایەیان کرد و بە بەرهەم و خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان ئاشنابوون.
لە کۆتایی ئەم بەرنامەیەدا بەڕێز مەحموودیان سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی ئامادەبوو کرد و وەڵامیپرسیارەکانیانی دایەوە.