21 November 2024
۱۴۰۲/۰۷/۰۱- ۱۵:۵۰

پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان تەوەری گفتوگۆی نێوان سەرکونسوڵی ئێران و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی‌کوردستان

پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان تەوەری گفتوگۆی نێوان سەرکونسوڵی ئێران و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی‌کوردستان

بەڕێز محمد محمودیان سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی شەممە ۲۳ی ئەیلولی ۲۰۲۳ی زاینی لەگەڵ بەڕێز کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی‌کوردستان دیدار و گفتوگۆی کرد.  لەم دیدارەدا سەرکونسوڵی ئێران رایگەیاند سەرەکیترین ئەرکی ستافی ئەم نوێنەرایەتیە بریتیە لە پاراستن و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان و هیوای خواست بە هاوکاریی و هەماهەنگی هەردوولا، بینەری گەشەسەندنی هەرچی زیاتری بازرگانی نێوان هەردوولا بن.

  لای خۆیەوە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی‌کوردستان بە ئاماژەدان بە گرنگ بوون و مێژوویی بوونی پەیوەندییە ئابووریەکان، باسی لە پلانەکانی وەزارەتەکەی بۆ هاندان و ڕازیکردنی بازرگانان و وەبەرهێنەرانی هەردوو وڵات بۆ برەودانی هەرچی زیاتر بە هاوکارییە دوولایەنەکان کرد.

 هەروەها بەڕێز محمودیان بانگهێشتی بەڕێز کەمال موسلیمی‌کرد بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی‌کردنەوەی چوارەمین پێشانگای تایبەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی کە بڕیارە لە ۳ ئۆکتۆبەری ساڵی ۲۰۲۳ بەڕێوەبچێت.

متن دیدگاه
نظرات کاربران
تاکنون نظری ثبت نشده است

تقییمك