20 September 2024
۱۴۰۲/۰۶/۲۵- ۱۲:۰۸

کۆبوونەوەی باڵوێزی ئێران لە عێراق لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان

کۆبوونەوەی باڵوێزی ئێران لە عێراق لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان

رۆژی سێ شەممە بەرواری ۱۲ی ئەیلولی ۲۰۲۳، بەڕێز ئال صادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق کە سەردانی شاری سلێمانی کردووە، بە یاوەری بەڕێز مەحمودیان سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ بەڕێز بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوویەوە و گفتوگۆیان کرد.

بەڕێز تاڵەبانی وێڕای بەخێرهاتنی باڵوێزی ئێران و هاوەڵانی، سەفەری ئەم دواییەی بۆ تاران و دیداری لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی بە زۆر ئەرێنی و بنیاتنەر وێنا کرد.

بەڕێز ئال صادق وێڕای سوپاس و پێزانین لەپای‌هاوکاری و یارمەتییە بەرچاوەکانی بەرپرسانی پارێزگای سلێمانی بە تایبەت کاک بافڵ تاڵەبانی بۆ میوانداری کردنی زائیرانی ئەربەعینی حوسێنی و هەروەها دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بەو پەیوەندییە نزیکانەی کە هەن، هیوای خواست سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆکی یەکێتی بۆ تاران پەرە بە پەیوەندییەکان لە بوارە جیاوازەکان دا بدات.

لە بەشێکی دیکەی ئەم دیدارەدا هەردوولا کۆمەڵێک پرسی ئابووری و سیاسی و ناوچەیییان تاوتوێ کرد. باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها بە ئامادەبوون لەسەر مەزاری خوالێخۆشبوو جەلال تاڵەبانی و خوێندنی فاتیحە، ڕێزی خۆی بۆ سەرۆک کۆماری کۆچکردووی عێراق پیشاندا.

متن دیدگاه
نظرات کاربران
تاکنون نظری ثبت نشده است

تقییمك