دیداری سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ناوچە ئازادەکانی ئێران لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی
دیداری سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ناوچە ئازادەکانی ئێران لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ۱۷ی ئابی ٢٠٢٣ بەڕێز د. عەبدولمەلەکی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ناوچە ئازادەکانی ئێران، لە درێژەی گەشتەکەیدا بۆ شاری سلێمانی، لەگەڵ بەڕێز هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی دیدار و گفتوگۆی کرد. لەم دیدارەدا کە لە بینای پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو، و بەڕێز محمودیان سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانیش ئامادەبوو، بەڕێز عەبدولمەلەکی و هەڤاڵ ئەبوبەکر باسیان لە سودوەرگرتن لە تواناکان و لابردنی ئاستەنگەکان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کرد لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و گەشتیاریدا و لەوبارەیەوە بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
لای خۆیەوە عەبدولمەلەکی وێڕای ڕوونکردنەوەی دەرفەت و تواناکانی ناوچە ئازاد و تایبەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، باسی لە ئامادەکردنی زیاتر لە 700 پاکێجی وەبەرهێنان لەو بوارانەدا کرد کە 130 پاکێجیان بە بەهای زیاتر لە یەک ملیار یۆرۆ لە بواری گەشتیاریدا لە پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتیاری سلێمانی خراوەتەڕوو.
هەروەها بەڕێز هەڤاڵ ئەبوبەکر هەروەها جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران کردەوە لە بوارە جیاجیاکاندا بە شیکردنەوەی لایەنە جۆراوجۆرە ئابووری، رۆشنبیری و گەشتیارییەکانی شاری سلێمانی و هەرێمیکوردستانی عێراق.