په‌یامی سه‌ره‌خۆشی محمد محمودیان سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی محمد محمودیان سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی محمد محمودیان سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی به بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی سه‌رۆک کۆمار، وه‌زیری ده‌ره‌وه و ئیمام جومعه‌ی ته‌برێز و پارێزگاری ئازه‌ربایجانی شه‌رقی:
بسم الله الرحمن الرحیم
انالله و انا الیه را‌جعون
ڕووداوی جه‌رگبڕی شه‌هیدبوونی حه‌زره‌تی ئایه‌توڵڵا ڕه‌ئیسی، سه‌رۆک کۆمار، د. ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه، ئایه‌توڵڵا ئال هاشم ئیمام جومعه‌ی ته‌برێز، د. ڕه‌حمه‌تی پارێزگاری ئازه‌ربایجانی شه‌رقی و هاوه‌ڵه‌کانیان، هه‌موو خه‌ڵکی ئێرانی ئازیزی خه‌مبار کرد. وڵاته‌که‌مان چه‌ند خزمه‌تکارێکی له ده‌ست دا که له ڕێگه‌ی خزمه‌ت به خه‌ڵک دا ساتێک ئاسووده‌ییان بۆ خۆیان به ره‌وا نه‌ده‌بینی. به‌و پێیه‌ی له ماوه‌ی ساڵانی خزمه‌تم دا ئاشنایه‌تیه‌کی نزیکم له‌گه‌ڵ ڕۆحیه‌ت و مه‌عنه‌ویتی د. ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان هه‌بوو، به‌ڕێزیان که‌سێکی ساده و خۆبه‌که‌مزان، شاره‌زا و نیشتمانپه‌روه‌ره بوو که ڕق و کینه‌ی شه‌خسیی له کار و ژیانیدا جێگه‌ی نه‌ده‌بوویه‌وه.
به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕش، گه‌لی ئازیزی ئێران، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی ئه‌و ڕووداوه و سه‌رجه‌م خۆشه‌ویستان و دۆستانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌که‌م و له خوای گه‌وره داواکارم به‌رزترین پله‌کانی به‌هه‌شت به نسیبی ئه‌و شه‌هیده ئازیزانه بکات.