19 September 2024
۱۴۰۲/۱۱/۰۱- ۱۳:۳۳ - مشاهده: ۵۵

بەرهەمهێنانی فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەسەر کیمیابارانی هەڵەبجە

بەرهەمهێنانی فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەسەر کیمیابارانی هەڵەبجە

بە هەماهەنگی سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، گرووپی دۆکیۆمێنتاریی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران، وێنەگرتنی فیلمێکی دیکۆمێنتاریان بە ناوی "ئەوانی دیکە" لە شاری هەڵەبجە کۆتایی پێ هێنا.  ئەم دۆکیۆمێنتاریە وێنەیەکی ڕوون و واقیعی لەسەر ئەو نەهامەتیانەی خەڵک و بەتایبەت منداڵانی هەڵەبجە لە کاتی کیمیابارانکردنی ئەم شارە لەلایەن ڕژێمی‌بەعسەوە بە بینەرانی دەبەخشێت.

 ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۲۰ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ی زاینی، محمد محمودیان، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی شوێنی وێنەگرتنی کرد و لە نزیکەوە چاوی بە ستافی وێنەگرتنەکە کەوت. 

بەڕێزیان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی کوردسات، کیمیابارانکردنی شارەکانی هەڵەبجە و سەردەشتی بە مێژوو و ئازاری‌هاوبەشی خەڵکی ئەو دوو وڵاتە زانی و جەختی کردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران، بە بەرهەمە کولتوورییەکانی وەک ئەم فیلمە دۆکیۆمێنتارییە، هەوڵدەدات ڕۆڵی خۆی ببینێت لە گواستنەوەی ڕاستییە مێژووییەکان بۆ نەوەی نوێ و ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان و قوربانییەکان.  سەرکونسوڵی ئێران سوپاسی سەرجەم بەرپرسانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەی کرد کە هاوکار بوون لە دابینکردنی کەشێکی لەباربۆ تۆمارکردنی ئەم فیلمە دۆکیۆمێنتارییە.

متن دیدگاه
نظرات کاربران
تاکنون نظری ثبت نشده است

تقییمك