24 November 2024
۱۴۰۱/۰۸/۱۸- ۱۰:۳۶ - مشاهده: ۶۴

ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌ی زمانی فارسی (سه‌مفا) له‌ سلێمانی

ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌ی زمانی فارسی (سه‌مفا) له‌ سلێمانی

ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌ی زمانی فارسی (سه‌مفا) له‌ سلێمانی

ده‌یه‌مین خولی هه‌ڵسه‌نگاندنی ستانداردی شاره‌زایی زمانی فارسی (سامفا) هاوکات له‌گه‌ل وڵاتانی دیکه‌دا له‌ کۆتایی کانونی یه‌که‌م و سه‌ره‌تای کانونی دووه‌می 2023 له‌ زانکۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌وانه‌ی له‌م تاقیکردنه‌وه‌ ده‌رده‌چن بڕوانامه‌ی بڕواپێکراویان له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه‌ له‌ کۆماری ئیسلامی ئێران پێده‌به‌خشرێت.
سه‌رکه‌وتن له‌ تاقیکردنه‌وه‌ی سامفا یه‌کێکه‌ له‌ پێوه‌ره‌کانی وه‌رگرتنی خوێندکاره‌ نائێرانیه‌کان له‌ زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دا. هه‌روه‌ها ئه‌و هاووڵاتیه‌ نا ئێرانیه‌ی که‌ به‌نیازن له‌ کۆماری ئیسلامی ئێران نیشته‌جێ بن، یاخود کار و بازرگانی بکه‌ن و نووسینگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هتد دابمه‌زرێنن، ده‌بێ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی سه‌رکه‌وتن بن له‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌دا. خوازیاران بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر و ناو تۆمارکردن له‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌دا ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌ واتسئه‌پی ژماره‌ 07804327552 (به‌ڕێز حه‌سه‌نپوور، مولحه‌قی ڕۆشنبیری سه‌رکونسوڵگه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی) بکه‌ن.

متن دیدگاه
نظرات کاربران
تاکنون نظری ثبت نشده است

تقییمك