19 September 2024
۱۴۰۲/۰۴/۲۵- ۱۳:۴۰ - مشاهده: ۸۷

ناونووسینی خولی نوێی تاقیکردنەوەی زمانی فارسی سامفای زمانی فارسی لە شاری سلێمانی

ناونووسینی خولی نوێی تاقیکردنەوەی زمانی فارسی سامفای زمانی فارسی لە شاری سلێمانی

 تاقیکردنەوەی تاقیکردنەوەی ستانداردی کارامەییەکانی زمانی فارسی (سامفا) لە مانگی شەهریوەر     (ئەیلول) لە زانکۆی سلێمانی‌هاوکات لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا بەڕێوەدەچێت. سەرکەوتووانی ئەم تاقیکردنەوەیە بڕوانامەی باوەڕپێکراویان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران پێ دەبەخشرێت.

 سەرکەوتن لە تاقیکردنەوەی سامفا یەکێک لە پێوەرەکانی وەرگرتنی خوێندکاری غەیرە ئێرانی لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا. ئەو هاووڵاتیە بیانیانەی خواستی نیشتەجێ بوون، کار و چالاکی بازرگانی، دامەزراندنی نوسینگەی نێودەوڵەتیان هەیە  لە کۆماری ئیسلامی ئێران دا، پێویستە بڕوانامەی سەرکەوتن لەم تاقیکردنەوەیەدا بەدەست بهێنن. خوازیارانی بەشداری کردن لەم تاقیکردنەوەیەدا بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر و ناو تۆمارکردن دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی 07738803517  بکەن.

متن دیدگاه
نظرات کاربران
تاکنون نظری ثبت نشده است

تقییمك