به ناوی خوا وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه و ده‌رکردنی شناسنامه بۆ منداڵان له به‌ره‌نجامی‌هاوسه‌رگیری ژنانی ئێرانی و پیاوانی بیانی به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست بۆ
به ناوی خوا
وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه و ده‌رکردنی شناسنامه بۆ منداڵان له به‌ره‌نجامی‌هاوسه‌رگیری ژنانی ئێرانی و پیاوانی بیانی
به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست بۆ منداڵانی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵ
به ناوی خوا
وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه و ده‌رکردنی شناسنامه بۆ منداڵان له به‌ره‌نجامی‌هاوسه‌رگیری ژنانی ئێرانی و پیاوانی بیانی
به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست بۆ منداڵانی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵ
1- پرکردنه‌وه‌ی فۆڕمی ژماره 1 له‌لایه‌ن دایکی ئێرانیه‌وه له سایتی میخه‌ک
2- پرکردنه‌وه‌ی فۆڕمی ژماره 2 له لایه‌ن یه‌کێک له باوان (داک و باوک) له سایتی میخه‌ک و واژۆکردنی له‌لایه‌ن باوکی بیانیه‌وه.
تێبینی: له ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه (ته‌ڵاق) یاخود ئاماده‌نه‌بوون و هاوکاری نه‌کردنی باوکی بیانی، راپرسنامه‌که له‌لایه‌ن دایکه‌وه پڕده‌کرێته‌وه.
3- شناسنامه‌ی ئه‌سڵی و کۆپی ته‌واوی لاپه‌ره‌کانی شناسنامه‌ی دایکی ئێرانی.
4- ئه‌سڵ و کۆپی ته‌واوی لاپه‌ره‌کانی‌هاوسه‌رگیری به‌پێی یه‌کێک له‌م به‌ندانه‌ی خواره‌وه:
الف: خستنه‌ڕووی یه‌کێک له‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی خواره‌وه بۆ ئه‌و هاوسه‌رگیریانه‌ی که پێش به‌رواری 02/07/1398 ئه‌نجام دراون، مۆڵه‌تی‌هاوسه‌رگیری – هاوسه‌رگیری ناوخۆیی (که له لایه‌ن به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیداره‌وه په‌سه‌ند کرابێت) – بڕیاره‌کانی دادگای ناوخۆیی یاخود بیانی له‌سه‌ر بوونی په‌یوه‌ندی‌هاوسه‌رێتی.
ب: خستنه‌ڕووی یه‌کێک له‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی خواره‌وه بۆ ئه‌و هاوسه‌رگیریانه‌ی که له به‌رواری 02/07/1398 تاکو 19/03/1399 ئه‌نجام دراون:
مۆڵه‌تی‌هاوسه‌رگیری، بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه (حکم قگعی) دادوه‌ریی ئێران له‌سه‌ر روودانی‌هاوسه‌رگیری شه‌رعی.
ج: خستنه‌ڕووی شناسنامه‌ی ژنی ئێرانی که ناوی‌هاوسه‌ره‌که‌ی له‌ناودا تۆمار کرابێت بۆ ئه‌و هاوسه‌رگیریانه‌ی که له پاش 19/03/1399 وه ئه‌نجام دراون.
5- ئه‌سڵ و کۆپی به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌دایکبوون (شه‌هاده ولاده)ی باوه‌ڕپێکراوی منداڵ که له لایه‌ن دام و ده‌زگاکانی ناوخۆییه‌وه ده‌رچوبێت (له ئه‌گه‌ری نه‌بوونی شه‌هاده ولاده‌ی باوه‌ڕپێکراو، پێویسته ڕای سه‌رچاوه دادوه‌ریه‌کانی ناوخۆ یاخود بیانی په‌سه‌ندکراو بخرێته‌ڕوو)
6- به‌پێی توانا کۆپی به‌ڵگه‌نامه‌ی ئیقامه و ره‌گه‌زنامه‌ی منداڵ (پاسپۆرت، کارتی ئیقامه‌ی وێنه‌دار)
7- ئه‌سڵ و وێنه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی ئیقامه و پارسپۆرتی باوکی بیانی.
8- پێدانی تێچووی خزمه‌تگوزاری کونسوڵی که له سه‌رکونسوڵگه‌ری پێشکه‌ش ده‌کرێت.
9- دوو روونووس (نوسخه)ی کارتی په‌نجه‌مۆر بۆ که‌سانی سه‌رو ته‌مه‌نی 15 ساڵان که سه‌رکونسوڵگه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت.
10- سێ وێنه‌ی نوێ به‌بێ چاویلکه و کڵاو که هه‌موو ده‌موچاوی دیاربێت بۆ منداڵانی سه‌رو ته‌مه‌نی 15 ساڵ (کچان به حیجابی گونجاوه‌وه)
بنه‌ما گشتیه‌کان:
1- نابێت زانیاریه‌کانی دایک و باوک له‌ناو به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌دایکبوونی منداڵ دا له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌نامه بیانی و ئێرانیه‌کانی شناسنامه‌ی دایکی دا جیاوازی هه‌بێت.
تێبینی: ئه‌گه‌ر دایکی ئێرانی به‌پێی یاساکانی عێراق نازناوی خێزانی‌هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی هه‌ڵبژاردبێت، ئه‌وا ده‌بێت به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست بخاته‌ڕوو.
2- ده‌بێت له‌ناو به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌دایکبوونی منداڵ دا زانیاری ته‌واوی دایک و باوک و زانیاریه‌کانی منداڵ وه‌ک: ناو، نازناو، ره‌گه‌ز، به‌رواری له‌دایکبوون، وڵات و شاری له‌دایکبوون تۆمار کرابێت.
3- ئه‌گه‌ر شاری له‌دایکبوونی منداڵ، وڵاتی عێراق نه‌بێت، ده‌بێت به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌دایکبوونه‌که له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له شوێنی له‌دایکبوونه‌که وه‌رگێران و په‌سه‌ند بکرێت، یاخود له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی وڵاتی له‌دایکبوون له عێراق دا په‌سه‌ند بکرێت و پاشان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی عێراق په‌سه‌ند بکرێت.
4- له‌پاش ده‌رکردنی شناسنامه بۆ منداڵ، ئه‌گه‌ر باوکی بیانی بیه‌وێت ئیقامه‌ی ئێران وه‌رگرێت، ئه‌وا ده‌توانێت له‌پاش داواکاری بۆ وه‌رگرتنی ڤیزای ئێران و چوون بۆ ئێران، له رێگه‌ی نیروی ئینتیزامیه‌وه داوای ده‌رکردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی ئیقامه بۆ خۆی بکات.
ناونیشانی سایتی میخه‌ک: mikhak.mfa.gov.ir
ژماره ته‌له‌فونه‌کانی سه‌رکونسوڵگه‌ری: 0533194848 -0533192727