سەردانی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی بۆ مەرزباشماخ بەبۆنەی دەستپێکیهاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعینەوە
.
بەبۆنەی دەستپێکردنیهاتووچۆی یەکەمین گرووپی زیارەتکارانی ئەربەعین لە مەرزی باشماخەوە، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣ی موردادی ١٤٠٥ (٢٥ی تەمموزی ٢٠٢٦)، بەڕێز سیدمحمد میرحسینی، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، سەردانی مەرزی باشماخی کرد. ناوبراو لەگەڵ بەرپرسانی مەرزیی ئێران و عێراق کۆبووەوە و بەدواداچوونی بۆ ئەو خزمەتگوزاری و ئاسانکارییانە کرد کە لە هەردوو لای سنوور بۆ هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین دابین کراون.
بەڕێز میرحسینی لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێران، جەختی لەسەر ئامادەیی تەواوی مەرزی باشماخ کردەوە بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی ئەربەعینی حسینی و ڕایگەیاند: ژێرخان و پێداویستییە کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزارییەکانی پێویست لە هەردوو لای سنووری ئێران و هەرێمیکوردستانی عێراق دابین کراون.
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد: سەرجەم ئۆرگان و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵیان داوە بۆ ئەوەی پرۆسەیهاتووچۆی زیارەتکاران بە ئارامی، خێرایی و ئاسانیی هەرچی زیاترەوە بەڕێوە بچێت، و ئەو خزمەتگوزارییانەی دەستنیشان کراون بەنزیکەیی وەڵامگۆی سەرجەم پێداویستییەکانی زیارەتکارانن لە ڕێگەی چوون و گەڕانەوەیاندا.