24 August 2026
۱۴۰۵/۰۴/۲۰- ۱۱:۰۴

دیداری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە

دیداری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە

بەڕێز سەید محمد میرحوسێنی، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، لە باڵەخانەی کنسوڵگەریی پێشوازی لە خاتوو نوخشە ناصح، پارێزگاری هەڵەبجە کرد.

 لەم دیدارەدا، هەردوولا وێڕای تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، جەختیان لەسەر بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاوکاریی نێوان ئەم پارێزگایە لەگەڵ پارێزگاکانی ئێران کردەوە.

هاوكات لەم دیدارەدا، خاتوو نوخشە ناصح، سوپاس و پێزانینی پارێزگای هەڵەبجەی ئاراستەی لایەنی ئێرانی کرد بەبۆنەی ناردن و هاریکاری تیمی غەواس (مەلەوانی)ی کۆماری ئیسلامیی ئێران

متن دیدگاه
نظرات کاربران
تاکنون نظری ثبت نشده است

تقییمك