24 August 2026
۱۴۰۵/۰۴/۲۰- ۱۱:۰۲

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی تایبەتی یادکردنەوەی تاسوعا و عاشورای حسینی لە سەرکونسوڵگەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی تایبەتی یادکردنەوەی تاسوعا و عاشورای حسینی لە سەرکونسوڵگەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی

ڕێوڕەسمی‌بەرزڕاگرتنی یادی تاسوعا و عاشورای حسینی لە باڵەخانەی سەرکونسوڵگەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی بە ئامادەبوونی کەسایەتییە ئاینی، کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئەکادیمییەکان، ئێرانیانی نیشتەجێی هەرێم، شەیدایانی ئەهلی بەیت (س.خ) لە مەزهەبە جیاوازەکان، سەرۆک عەشیرەتەکانی هەرێمی‌کوردستان و نوێنەرانی وتاربێژانی مزگەوتەکانی ئەهلی سوننە لە کەشێکی مەعنەوی و ڕۆحانیدا بەڕێوەچوو.

لەو مەراسیمەدا، کەسایەتییە ئاینییەکان لە چەند وتارێکدا تیشکیان خستە سەر ڕەهەندەکان و گرنگیی رووداوی شۆڕش و ڕاپەڕینی ئیمام حسین (س.خ).

متن دیدگاه
نظرات کاربران
تاکنون نظری ثبت نشده است

تقییمك