21 November 2024
۱۴۰۱/۰۷/۲۶- ۱۱:۰۵ - مشاهده: ۱۱۲

ئاگاداری له‌مه‌ڕ ئاسانکاری نوێ بۆ سه‌ردانی‌هاوڵاتیانی عێراقی بۆ ئێران

ئاگاداری له‌مه‌ڕ ئاسانکاری نوێ بۆ سه‌ردانی‌هاوڵاتیانی عێراقی بۆ ئێران

ئاگاداری له‌مه‌ڕ ئاسانکاری نوێ بۆ سه‌ردانی‌هاوڵاتیانی عێراقی بۆ ئێران

ئاگاداری‌هاووڵاتییانی به‌ڕێزی هه‌رێمی‌کوردستانی عێراق ده‌که‌ینه‌وه‌، به‌ پشتبه‌ستن به‌ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق، شێوازی گه‌شتی‌هاووڵاتیانی عێراقی که‌ پاسپۆرتی ئاسایییان هه‌یه‌ بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران تا راگه‌یاندنی دواتر به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌ ده‌بێت:
هاووڵاتییانی عێراقی له‌ کاتی‌هاتنه‌ناو خاکی ئێران له‌ ڕێگای وشکانی و ئاسمانی و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ده‌ریاوه‌ پێویستیان به‌ وه‌رگرتنی ڤیزه‌ نییه‌ و زانیاریه‌کانیان له‌ کاتی گه‌یشتنیان بۆ سنوره‌کان له‌لایه‌ن پۆلیسی جێگیر له‌ سنووره‌کانی ئێرانه‌وه‌ تۆمار ده‌کرێن و مۆڵه‌تی چوونه‌ ژووره‌وه‌ی یاساییان بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ پێ ده‌درێت.
*تێبینی گرنگ:
- ئه‌و هاووڵاتییه‌ عێراقیانه‌ی که‌ به‌ مه‌به‌ستی مه‌به‌ستی خوێندن، کار، وه‌به‌رهێنان، کاری رۆژنامه‌وانی و ڕۆژنامه‌نووسی، یاخود خوازیاری ڤیزای خێزان (خانواده‌ی‌هاوسه‌ر ئێرانی) ن، پێویسته‌ له‌ ڕێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ و نوێنه‌رایه‌تیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڤیزای پێویست وه‌ربگرن.
- ئه‌م ئاسانکاریانه‌ له‌خۆگرته‌ی‌هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی عێراقیه‌ له‌ سه‌رجه‌م سنوره‌ رێگه‌پێدراوه‌کانی ئێرانه‌وه‌.
- پابه‌ندبوون به‌ ڕێکار و ڕێسا ته‌ندروستییه‌کانه‌وه‌ پێویست و گرنگه‌: پێویسته‌ پێش چوونه‌ ژووره‌وه‌ بۆ ناو خاکی ئێران کارتی ڤاکسین که‌ لانی که‌م دوو دۆزی پێوه‌بێت یاخود پشکنینی کۆرۆنای نێگه‌تیڤ که‌ که‌متر له‌ 72 کاتژمێیری به‌سه‌ردا چووبێت، بخرێته‌ڕوو.

متن دیدگاه
نظرات کاربران
تاکنون نظری ثبت نشده است

تقییمك