به ناوی خوای به‌خشه‌نده و میهره‌بان
سڵاوێک وه‌ک بۆنی خۆشی ئاشنایی
بۆ من شانازییه‌کی مه‌زنه که وه‌ک سه‌رکونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له نێوان خه‌ڵکی خوێن گه‌رم، ڕۆشنبیر، ئازا و به‌جه‌رگی هه‌رێمی کوردستان ده‌سپێکی کاره‌کانم ڕابگه‌یه‌نم.
په‌یوه‌ندییه دێرینه مێژووییه‌کان و خاڵه هاوبه‌شه زۆره‌کان له ڕووی شارستانی، ڕۆشنبیری، زمان و ئایین، ئێرانییه‌کانی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی کورد له هه‌رێمی کوردستان پێکه‌وه گرێ داوه. ئه‌م په‌یوه‌ندییانه له دێرزه‌مانه‌وه بووه‌ته هۆی فراوان بوونی هاتوچۆ و ئاڵوگۆڕ و هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی، ڕۆشنبیری، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و بازرگانی نێوان هه‌ردولا. خاڵه هاوبه‌شه زۆره‌کان و تێگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردولا گه‌شتووه‌ته ئاستێک که هیچ هۆکارێک ناتوانێک زیان به‌م په‌یوه‌ندییه دێرین و پایه‌داره بگه‌یه‌نێت.
کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ک سیسته‌مێکی سیاسی هه‌ڵقوڵاو له خواست و ئیراده‌ی خه‌ڵک و پاڵپشت به بنه‌مای پاکی ئیسلامی حه‌زره‌تی محمد (ص)، هه‌میشه ویستی هه‌بوونی باشترین په‌یوه‌ندی هه‌بووه له‌گه‌ڵ هاوسێ موسوڵمانه‌کانی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی دراوسێیه‌تی و پاراستنی ئاشتی و ئارامی به‌رده‌وام له ناوچه‌که‌دا هه‌بووه. بڕوای وایه ئاسایشی ناوچه‌که ده‌بێت له لایه‌ن خه‌ڵک و وڵاتانی ناوچه‌که‌وه و دوور له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی بپارێزرێت.
شانازییه بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران که باشترین جۆری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه‌کان، به‌رپرسان و که‌سایه‌تییه سیاسی و ڕۆشنبیری و ئایینیه‌کانی عراق و هه‌رێمی کوردستان دا هه‌یه.
له ڕوانگه‌ی ئابووریشه‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای ئیراده و بڕیاری به‌رپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری عێراق، ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری دولایه‌نه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانی میله‌ت و بازرگان و کۆمپانیا ئابووریه‌کانی هه‌ردوو وڵات، که‌وتووه‌ته سه‌ر ڕه‌وتی پێشکه‌وتن و فراوان بوون و له‌م نێوه‌نده‌شدا پشکی هه‌رێمی کوردستان جێگه‌ی سه‌ره‌نجه.
به‌نده بڕوام وایه تواناگه‌لێکی ئه‌رێنیی فراوان بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابووریه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی کوردستان له چوارچێوه‌ی خۆشگوزه‌رانی و گه‌شپێدانی دولایه‌نه بوونی هه‌یه. سه‌رکونسوڵگه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له خولی نوێی چالاکییه‌کانی خۆیدا ئاماده‌یی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت بۆ یارمه‌تیدان بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه و هه‌مه‌ڕه‌نگ کردنی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانیه‌کانی هه‌ردولا.
بواری ڕۆشنبیری و هونه‌ر و په‌یوه‌ندییه ئایینیه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی کوردستان، زه‌مینه‌یه‌کی چالاک و زیندوو و ئاماده‌ی گه‌شه‌پێدان و به‌هێزکردنه. له‌م زه‌مینه‌یه‌شدا به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و ئه‌نجام دانی ئیڤینتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری، به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه زانکۆییه‌کان وه‌ک ئاڵوگۆڕی خوێندکار و مامۆستایان و هه‌روه‌ها به‌جێگه‌یاندنی کۆڕ و سیمینار له نێوان زانا ئایینیه‌کانی هه‌ردولا له چوارچێوه‌ی به‌هێزکردن و یه‌کگرتوویی ئیسلامی و گفتوگۆی ئایین و مه‌زهه‌به‌کان، ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ تێگه‌یشتن و لێکگه‌یشتنی زیاتری نێوان هه‌ردوو میله‌ت.
کاری له‌پێشینه‌ی به‌نده، به‌هێزکردن و فراوان کردنی په‌یوه‌ندییه دولایه‌نه‌کان له ته‌واوی بواره سیاسی، ئابووری، ڕۆشنبیری، زانستی و کونسوڵییه‌کان ده‌بێت و بڕوای ته‌واوم هه‌یه که له‌م ڕه‌وته‌دا به‌رپرسانی حکومه‌تی عێراق، به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان، چالاکوانانی ئابووری و ڕوشنبیری و خه‌ڵکی باش و خۆشه‌ویستی ئه‌م ناوچه‌یه هاوکارم ده‌بن.
له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆرم
سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی