بەڕێوەچوونی خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران لە سلێمانی و کلار
بەڕێوەچوونی خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران لە سلێمانی و کلار
سه‌رکونسوڵگه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی، وێڕای سوپاس و پێزانینیهاونیشتیمانیانی ئازیزمان که له ڕۆژی هه‌ینی 8ی تیر (28ی حوزه‌یران) به‌شدارییان له خولی 14هه‌مینی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئێران دا کرد، سه‌رجه‌م ئێرانییانی دانیشتووی هه‌رێم یاخود گه‌شتیاریانی ئێرانی له ههرێمیکوردستانی عێراق ئاگادار ده‌کاته‌وه که به له‌به‌رچاوگرتنی به‌ڕێوه‌چوونی خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان له ڕۆژی هه‌ینی 15ی تیری 1403 (5ی ته‌مووزی 2024) له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا، به مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌و پرۆسه‌یه‌دا، ئه‌م سه‌رکونسوڵگه‌رییه به شانازییه‌وه پێشوازی له هاونیشتیمانیانی ئێرانی ده‌کات له شوێنی سه‌رکونسوڵگه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له کاتژمێر 8:00ی به‌یانی تاکو 6:00ی ئێواره. هه‌روه‌ها سندوقێکی گه‌ڕۆک له بینای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕۆشنبیری شاری کلار له کاتژمێر ١٠ی سه‌ر له به‌یانی تاکو 12:00ی نیوه‌ڕۆ سندوقێکی دیکە لە شاری تازەی پارێزگای کەرکوک ئاماده‌ی وه‌رگرتنی دهنگهکانیهاونیشتیمانیان و گه‌شتیارانی ئێرانی ده‌بێت.
ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی که به‌شداری خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌که‌یان نه‌کردووه، ده‌رفه‌تی به‌شداریکردنیان له خولی دووه‌مدا ده‌بێت.
هه‌موو ئه‌و ئێرانیانه‌ی له 15ی تیری 1385 و پێشتر له‌دایک بوون، ده‌توانن به هێنانی یه‌کێک له ناسنامه کاراکانی خۆیان وه‌ک شناسنامه، کارتی میلی یاخود پاسپۆرت له‌و بنکانه‌ی که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێداوه ده‌نگ بده‌ن.